فەرماندەیەكی هەسەدە: هەسەدە و یەپەگە دوایی پڕۆسەی تێكەڵبوونەوە خۆیان هەڵدەوەشێننەوە
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
فەرماندەیەكی هەسەدە رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوودا هەسەدە و یەپەگە خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و قۆناغی تێكەڵبوونەوەی هێزەكانیان بەرەو كۆتایی دەڕوات.
مەحمود بەرخۆدان فەرماندەی هەسەدە لە كۆبانێ، لە لیدوانێك بۆ رۆژنامەی توركی توركیا رایگەیاند، هەنگاوەكانی تێكەڵبوونەوەی سەربازی و ئیداری لەگەڵ حكومەتی سوریا بەرەوە كۆتایی دەڕوات و دەشڵێت لە رۆژانی داهاتوودا هەسەدە و یەپەگە خۆیان هەڵدەوەشێننەوە.
مەحمود بەرخوەدان ئاماژەی بەوەشدا، چەكەكانیان خستووەتە ژێر خاك و هیچ داوایەكیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ یان جیاواز نییە، بەڵكو لەسەر بنەمای یەك دەوڵەت، یەك سوپا، یەك ئاڵا و نیشتمانێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق سوپایەكی نوێ بۆ سوریا پێك دەهێنن.
هاوكات راشیگەیاند، پرۆسەی رادەستكردنی دامودەزگا گشتییەكان و كێڵگە نەوتییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی دیمەشق لە لێواری كۆتاییدایەو سیستمی ئیدارەی خۆسەریش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.
مەحمود بەرخۆدان ئاماژەی بە داهاتووی سوریاش كرد و وتی، دەبێت سوریای نوێ وڵاتی هەموو پێكهاتەكان بێت و هەموو پیكەوە بۆ بەهێزكردنی سوریا كار بكەن.


