روسیا تێكشكاندنی 502 درۆنی ئۆكراینی لە سەر خاكی وڵاتەكەی راگەیاند
لازیا عەلی
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند كە سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەكەیان توانیویانە لە شەوێكدا 502 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینی تێكبشكێنن.
وەزارەتی بەرگریی روسیا بڵاویكردەوە، لە ماوەی شەوی رابردوودا سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەكەی 502 درۆنی ئۆكرانیایان لەسەر خاكی رووسیا خستووەتە خوارەوە.
بەپێی راپۆرتی وەزارەتەكە، ئەو درۆنانە لە ئاسمانی ناوچەكانی بێلگۆرۆد و دەریایی رەش و چەند ناوچەیەكی تر بەسەركەوتوویی تێكشكێنراون.
لێپرسراوانی ناوخۆیی روسیا رایانگەیاند لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا منداڵێكی تەمەن 8 ساڵ و پیاوێك كوژراون و 8كەسی تریش بریندار بوون، هەروەها جەختی كردەوە كە ناوچەكەیان رووبەڕووی فشارێكی زۆری هێرشە درۆنییەكان بووەتەوە.


