کەشتییەک کە ١٦٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو لە گۆلی کاریبا لە زیمبابوی وەرگەڕا، بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی ناوخۆیی ZBC، لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە بڵاوکراوەیەکی کەناڵەکەدا هاتوو لەسەر بڕیاری کەشتییە وەرگەڕاوەکەی گۆلی کاریبا زیاتر لە 160 سەرنشینی تێدابووەو، تا ئێستا 15تەرم دۆزراونەتەوە و 74 کەس رزگارکراون، لە کاتێکدا نزیکەی 75کەسی تر هێشتا بێسەروشوێنن.

بەپێی کەناڵەکە، رەنگە ژمارەی سەرنشینەکان لە 160 کەس زیاتر بووبێت، بەبێ هەژمارکردنی منداڵانی تەمەن ژێر چوار ساڵ کە پێویستیان بە بلیتێکی جیاواز نییە.

روونیشیکردەوە کە کەشتییەکە سەر بە ئاژانسی گەشەپێدانی ژێرخانی گوندەکان بووە و5 ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کەشتییەکەی تێدابووە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە کارەکانی رزگارکردن لە ناوچەکەدا بەردەوامن.