سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری: سازش لەگەڵ گەندەڵكاران ناكەین
لاڤە
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەك سازش و رێككەوتن لەگەڵ گەندەڵكاراندا ناكەن.
فایەق زێدان لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ نوێنەرانی رەوتی مەدەنی رایگەیاند، هیچ یاسایەك نییە بۆ سازش و رێككەوتن لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاون
راشیگەیاند، دادگا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ پرسی گەندەڵی دەكات و بەردەوام دەبن لە یەكلاكردنەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندكراوەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەشدا كه ئەركیان بریتییە لە جێبەجێكردنی یاسا نەك دەركردن و هەمواركردنی، چونكە یاسادانان تایبەتە بە ئەنجومەنی نوێنەران.



