پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، تۆمەتباری  کوژرانی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

دڵبرین غازی، پەیامنێری کوردسات نیوز، لە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئاکرێوە  رایگەیاند، دوای چوار رۆژ تۆمەتباری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد

دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 22ـی10ـی2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ کەسێک تەقەی لە دوو برا کرد و هەردووکیانی کوشت و یەکێکی دیکەیشی بریندار کرد، دوای چەند جارێک لە هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتوو نەبوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە پۆلسیس ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتبارەکە خۆی رادەست کردوە و دواتریش تۆمەتبارەکە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە  و دەڵێت؛ ناچاربوە ئەو کارەبکات و تێیدا داوای لێبوەردنیش دەکات.