دادگای تاوانەكانی دیمەشق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریا و ماهیر ئەسەدی برای دەركرد.

ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی دیمەشق بڕیاریدا، بە تۆمەتی كوشتنی بەمەبەست سزای لەسێدارەدان بۆ بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریا دەربكرێت.

جیا لە بڕیاری لە سێدارەدان بۆ بەشار ئەسەد و براکەی، ، بە تۆمەتی تاوانی كوشتنی بە مەبەست و ئەشكەنجەدان بڕیاری لەسێدارەدان بۆ عاتیف نەجیب سەرۆكی دەزگای ئاسایشی سیاسی لە دەرعاش دەركرا.

بەپێی بڕیارەكەی دادگا، عاتیف نەجیب تێوەگلاوە لە ئەشكەنجەدانی ژمارەیەكی زۆر لە دەستگیركراون و كوشتنی ژمارەیەكیان لەكاتی دەستبەسەركردنیاندا.

دادگای تاوانەكانی دیمەشق داوای شوێنكەوتن و دەستگیركردنی بەشار ئەسەد و براکەی دەكات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.