وەزیری دارایی عیراق دەڵێت؛ هیچ کێشەیەک لە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم نییە و هەر کاتێک کێشەی نەختینە چارەسەر بوو موچە رەوانە دەکەن.

بێستون سەلام، پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، هێشتا چەند فەرمانگەیەکی حکومەتی فیدراڵ ماوە موچە وەربگرن، بەڵام بەپێی وتەی وەزیری دارایی عیراق، هیچ گرفتێک لە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی تەمویلکردنی موچەی هەرێم دراوە و هەرکاتێک کێشەی 'نەختینە' چارەسەرکرا، ئەوا موچە دەنێرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز هێشتا چەند فەرمانگەیەک لە عیراق بەهۆی کێشەی نەختینەوە موچەکانیان وەرنەگرتووە.