کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە
محەمەد رزگار
١٠ی ئابی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم ئاشکرایدەکات ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام بۆ سبەینێ ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ کەشی ئەمڕۆ دووشەممە ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێکی کەم هەیە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :32 پلەی سیلیزی



