لێپرسراوێکی باڵای ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، بەم زوانە وێنەی نوێی موجتەبا خامنەیی بڵاودەبێتەوە، کە لەناو خەڵک و لەسەر شەقامەکاندایە، هەروەها وێنەکان کۆبونەوەکانیشی تێدایە کە لەگەڵ فەرماندە کاندایە.

قاسم قورەیشی، جێگری رێکخراوی بەسیجی ئێران رایگەیاند، بەم زوانە وێنەی نوێی موجتەبا خامنەیی، سێیەمین رێبەری باڵای ئێران بڵاودەکرێتەوە، کە لە ناو خەڵک و لەگەڵ فەرماندەکاندایە.

قسەکانی قاسم قورەیشی، کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی "میزان"ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە دیمەنەکان موجتەبا خامنەیی لەناو خەڵک و لە شەقامەکاندا و هەروەها لە کاتی کۆبونەوەدا لەگەڵ فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکاندا نیشان دەدەن.

ئەم لێدوانانەی قاسم قورەیشی لە کاتێکدایە، لە چەند مانگکە، هیچ وێنە  و دەنگێکی موجتەبا خامنەیی بڵاونەکراوەتەوە و باس لەوە دەکرێت لە بۆردومانەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆسەر خانوەکەی باوکی، بە سەختی بریندار بووە.

پێش بڵآوبونەوەی ئەم هەواڵەش، ئاژانسی ئێرنا رایگەیاندبوو، موجتەبا خامنەیی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان کۆبووەتەوە و تاوتوێی پرسە سەربازی و ئابورییەکانی وڵاتیان کردووە.