دیمەشق و مۆسکۆ لەسەر دوو بنکە سەربازیەکەی روسیا گەیشتنە رێککەوتن
بڵند
٩ی ئابی ٢٠٢٦
حکومەتی سوریا رایگەیاند، لەگەڵ مۆسکۆ لسەر داهاتووی دوو بنکە سەربازیەکەیان لەناو خاکی سوریادا گەیشتونەتە رێککەوتن، ئاماژە بەوەشکراوە ناوی هەردوو بنکەکە دەگۆڕدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی رەسمی سوریا (سانا) بە پشتبەستن بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاویکردوەتەوە، بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە، بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی روسیا لە فڕۆکەخانەی حما و بەندەری تەرتوس لە ماوەی سێ مانگدا دەگۆڕدرێن بۆ ناوەندی هاوبەشی مەشق و چاکسازی.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو گۆڕانکاریانە لە چوارچێوەی رێکخستنە نوێیەکاندا دەکرێت، کە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتەکە دەپارێزێت.


