هێرشێکی بەرفراوانی حوسییەکان بۆ سەر بەندەری موخا برینداربوونی چەندین کارمەندی لێ کەوتەوە
سەوسەن سەید
٩ی ئابی ٢٠٢٦
بەندەری ستراتیژیی موخا لە رۆژئاوای یەمەن رووبەڕووی شەپۆلێکی توندی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن حوسییەوەکانەوە بووەوە، بەهۆیەوە چەندین کارمەندی بەندەرەکە بریندار بوون.
بەپێی سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەن و میدیا ناوخۆییەکان، حوسییەکان بە زیاتر لە 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە مەدەنییەکانی ناو بەندەرەکە و ناوچەکانی دەوروبەری، هێرشە مووشەکییەکانیش لە ناوچەکانی (حوبان و مەقبەنە)وە ئاڕاستە کرابوون.
میدیا ناوخۆییەکانی یەمەن رایگەیاند: لانی کەم چوار تەقینەوەی بەهێز شاری موخای هەژاندووە و هێرشەکان شوێنەکانی وەک (جەبەل نار) و (دوورگەی زوقەر)ی نزیک بەندەرەکەیان ئامانج گرتووە.
لە بەرانبەردا، بەرگریی ئاسمانیی سوپای یەمەن رووبەڕووی هێرشەکان بووەتەوە و توانیویەتی چەندین درۆنی حوسییەکان بخاتە خوارەوە.


