ئەمڕۆ هەینی لە چەمی شاخەسور لە سنوری شارباژێڕ، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ خنکا، بە گوێرەی زانیارییەکان تەرمەکەی براوەتە نەخۆشخانە لە قەڵاچوالان و بە مەبەستی گەشت سەردانی ئەو ناوچەیەی کردوە.

حاکم فەرهاد، قائیمقامی چوارتا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەنجێک بە ناوی ئیسماعیل لە چەمی شاخەسوری کە دەکەوێتە نێوان قەڵاچوالان - رێگای ماوەت لە شارباژێر خنکا. خنکاوە و دوای گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانە لە قەڵاچوالان، رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت بە مەبەستی تاوتوێکردنی.

بە گوێرەی زانیاییەکانی کوردسات نیوز، گەنجەکە تەمەنی 23 ساڵە و لەگەڵ هاوڕێیەکی بۆ کات بەسەربردن و مەلەکردن سەردانی ناوچەکەی کردوە.

جێی باسە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی لایەنی پەیوەندیدار بە هاووڵاتیان، روداوەکانی خنکان روو لە زیاد بوون و ئەمڕۆش گەنجێکی تر بە ناوی بـەڵێـن کـامیل، کە دانیشتوی بازیان بوو، لە ئاوی باسـەڕەدا لە سەیرانگەی دێلێژەی سنوریی سلێمانی خـنـکـا.