مەسعود پزیشکیان: هێشتا نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی و بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین
بڵند
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، هێشتا رێککەوتنی کۆتایی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بەدەستنەهاتووە، ئاماژەی بەوەشکردوە یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئێستا هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام قۆناگی کۆتایی نییە.
لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی تەسنیم، سەرۆک کۆماری ئێران ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی رەتنەکردوەتەوە و ئەگەر رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان واشنتۆن و تاراندا ئەنجام نەدرێت.
ناوبراو جەختیکردوەتەوە، ئەوان گەیشتوونەتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ راگرتنی جەنگ و دەستپێکردنی دانوستانەکان، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی و بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەن.
هاوکات دۆناڵد ترامپ لە لوتکەی گروپی (G7) هیوای خواست کە خولی داهاتوی دانوستانەکان زۆر بە خێرایی بچێتە پێشەوە، ئەگەرچی ئەگەری درێژخایەنبوونی پرۆسەکەشی رەتنەکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەرچەندە دەقی وردی رێککەوتنەکە هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە، بڕیارە رۆژی هەینی رێککەوتنی تاران و واشنتۆن لە سویسرا ئیمزا بکرێت.


