قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی موسڵمانان دەکات.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.

هیوادارم ئەم ساڵە نوێیە، وێستگەیەک بێت بۆ پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا، و ببێتە ساڵی پڕ لە خێر، بەرەکەت، ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.

ساڵی نوێی کۆچیتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و سەرکەوتندا بن.