بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا، دەستگیرکردنی دوو باندی مەترسیدار کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان بۆ هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن بەکارهێناوە، رادەگەیەنێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، باندی یەکەم لە دوو کەس پێکهاتوون و باندی دووەم لە سێ کەس پێکهاتبوون و ئێستاش هەر پێنج تاوانبارەکە دەستگیرکراون.

پۆلیسی هەولێر هۆشداریش دەدات و دەڵێت: هۆشداری دەدەینە هەر کەس و گروپێک خۆیان بەدور بگرن لە فریودان و هەڕەشەکردن.

ئاماژەی بەوەشداوە، جەختیش دەکەینەوە سەروماڵی هاووڵاتیان هێڵی سورە و بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لێناکرێت، بەپێچەوانەوە بە توندترین شێوە روبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزادەدرێن
.