کونسوڵگەری ئەڵمانیا لە هەولێر کرایەوە و لە سەرەتادا ڤیزە بەو کەسانە دەدرێت کە پێشتر نۆرەیان گرتبوو.

کونسوڵگەری گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر رایگەیاندووە: لە قۆناغی سەرەتادا ئەو کەسانەی کە پێشتر نۆرەیان بۆ دانرابوو بۆ وەرگرتنی ڤیزە، دووبارە کاتیان بۆ دادەنرێتەوە و بەشێوەی ئۆتۆماتیکی ئاگادار دەکرێنەوە.

کونسوڵگەری ئەڵمانیا لە هەولیر ئاماژەی بەوەشداوە: لە قۆناغی داهاتوودا، نۆرەی وەرگرتنی جۆرە جیاوازەکانی ڤیزە دەستپێدەکاتەوە.