گەشتوگوزاری هەڵەبجە: چەند شوینیک سزا دران
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، شریتی سوری لە 25 شوێن داوە و چەند شوێنێکی دیکەشی سزاداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاندووە: ئەمڕۆ بە بڕیاری ئەندازیار چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لیژنەیەکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە و یاریدەدەریەتی ئاسایشی خورماڵ، لە هاوینە هەواری ئەحمەدئاوا - سەرچاوەی زەڵم، زیاتر لە 25 شوێن شریتی سوریان لێدرا و چەن شوێنێکیش سزا دران کە مەرج و رێنماییەکانیان جێبەجێ نەکردبوو.
گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەشڵێت: ئەم هەڵمەتە سبەینێش بەردەوام دەبێت و چەندین شوێنی دیکە شریتی سوریان لێدەدرێت .



