ئەمرۆ وردبینكردن لە لیستی موچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەرێوەبەرایەتی گەنجینەكان تەواو دەكرێت و لە ماوەی 72 سەعاتدا رەوانەی بەغداد دەكرێت.

بەپێی دوایین ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری كوردسات نیوز كەوتوو،  تا بەیانی ئەمرۆ لە بەرێوەبەرایەتی گەنجینەكان وردبینی كردن لە لیستی موچەی مانگی 6 ی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی نەهاتووە، بەڵام دوانیوەرۆی ئەمرۆ وردبینی تەواو دەبێت و لیستی موچە رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكرێـت.

بەپێی سەرچاوەكانی كوردسات نیوز، لە ماوەی 72 سەعاتدا لیستەكە رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت كە لەلایەن تیمێكی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەبرێتە بەغداد بۆ ئەوەی هەر تێبینیەك هەبێـت تیمەكە رونكردنەوە بدەن.