ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کەوتە ناو رووباری چۆمان و بەهۆی روداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە سێ سەرنشینی تێدابوو، لە رێگای هامڵتۆن نزیک گوندی رەزان وەرگەڕا و کەوتە ناو رووباری چۆمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ماوەیەک لە روداوەکە توانرا هەرسێ سەرنشینەکە بدۆزرێنەوە و لە روبارەکە دەربهێنرێن.

هاتوچۆی سۆران ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە سەرنشینەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.