سایلۆی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی دەرگای سایلۆکانی بەڕووی جوتیارانی سنوری سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا کات و شێوازی نۆرەگرتنی جوتیاران بۆ رادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکان رونکراوەتەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە: 

ئاگاداری جوتیارانی خۆشەویست دەکەین سبەی رۆژی شەممە رێکەوتی 13ـی 6ـی 2026 دەرگای سایلۆکان بەڕووی جوتیاراندا دەکرێنەوە. بە مەبەستی دەستپێکردنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2026. داواکارین لە جوتیاران لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەکەوێتەکار نۆرەکانیان بگرن بۆ هێنانی گەنمەکانیان .

https://hajz.grainboardiq.com/