ماو دیو، جێگری وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانانی سیاسەت و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی خاچی سووری چین، پێشوازی لە د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق کرد.
 لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان کرد و
باسیشیان لە پەیوەندییەکانی عیراق و چین، پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و ئاسۆی فراوانکردنی هاوکارییەکان و بەرژەوەندی هاوبەش کرد. 

کۆبوونەوەکە دەرفەتێکی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات رەخساند.