شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: هەڵکەوت عەزیز رۆژنامەنووسێکی دڵسۆز و راستگۆ بوو
سام
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی کاک (هەڵکەوت عەزیز)، زۆر غەمباربووم.
کۆچکردوو ڕۆژنامەنووسێکی دڵسۆز و ڕاستگۆ بوو کە بەوپەڕی پەرۆشییەوە خزمەتی پرسە گرنگەکانی کورد و کەیسە نیشتمانییەکانی دەکرد.
ئەم کۆچە خەمێکی قوڵی بۆ ئێمە و ئازیزانی و هەموو راگەیاندنکارانی کایەی میدیایی هەرێمی کوردستان جێهێشت، پرسەو سەرەخۆشی لەهاوپیشەکانی و خێزانی میدیایی ڕووداو و کەسوکارەکەی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد


