عەبدوڵا ئۆجەلان لەبارەی كۆنفرانسی شارەدارییەكانی دەمپارتی لە ئامەد رایگەیاند: چارەسەری كێشەی كورد، دیموكراسیی هەرێمی و دەستوری نوێیە.

عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە لە پەیامێكدا بۆ كۆنفرانسی شارەدارییەكانی دەمپارتی لە ئامەد رایگەیاند، سیستمی ناوەندگەرای دەوڵەت-نەتەوە سەرچاوەی سەرەكیی قەیرانەكانە، بە وتەی ئەو چارەسەری ئەو ژەهرە كە مەبەستی قەیرانەكەیە، تەنیا بەهێزكردنی دیموكراسیی هەرێمی و پەرەپێدانی سیاسەتی دیموكراتیكە.

ئۆجەلان ئاماژەی بەوە كردووە كە "دیموكراسیی هەرێمی و دەستووری دیموكراتیك" كلیل و بنەمای سەرەكیی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانەی پرسی كوردە، سەپاندنی سیستەمی قەیومەكانیش ڕەنگدانەوەی نەبوونی ئەم دیموكراسییەیە لە توركیادا.

ڕێبەری پەكەكە داوای كردووە كە پێویستە شارەدارییەكان لە چەمكی "مایكرۆ-دەوڵەت" واتە دەوڵەتی بچوك دووربكەونەوە و بە هاوبەشی بە زمانی كوردی خزمەت بە گەل بكەن. لەكۆتاییدا جەختی كردووەتەوە كە دەبێت ئەنجومەنی شارەكان بۆ بەشداریپێكردنی راستەوخۆی خەڵك دروست بكرێن و گرنگیی تەواو بە خەباتی ژنان، گەنجان، زمان، پەروەردە و ژینگە بدرێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان.