پەیامی هاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز دەکات.
دەقی پەیامەکە
بەڕێزان/ بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی رۆژنامەنووس کاک هەڵکەوت عەزیز
بە داخ و خەمێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووسی بەڕێز کاک هەڵکەوت عەزیزمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی کاک هەڵکەوت لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
لە خوای گەورە داواكارین، گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان



