بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو کرد
ساکۆ
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ساکۆ
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "کۆتایی بە ئێران هاتووە" و ئاشکرای کرد، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی ئەرکێکی نهێنییەوە لە گەروی هورمز، زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسەلامەتی گەیاندووەتە بازاڕەکانی جیهان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای ئەمریکا ئەرکێکی نهێنی بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروی هورمز سەرکەوتووانە جێبەجێکردووە و جەختیشیکردەوە، ئەمریکا کۆنترۆڵی گەروەکەی کردووە، نەک ئێران.
لە پەیامێکدا کە بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، مانگی رابردوو فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە ئەرکێکی نهێنی بۆ پشتیوانیکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکانی تر لە گەروی هورمز ئەنجام بدەن.
ترەمپ خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکە دەربڕیوە و رایگەیاندووە: "لە دەرەنجامی ئەم هەوڵەدا، زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت گەیشتووەتە بازاڕە کراوەکان و زیاتر لە 200 کەشتی بازرگانیش بە سەلامەتی بە گەروەکەدا تێپەڕیون."
سەبارەت بە هەژموونی وڵاتەکەی لە ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر ئێران و رایگەیاند: "ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بەهۆی ئەوەیە کە ئەمریکا کۆنترۆڵی گەروی هورمزی کردووە، نەک ئێران."
دۆناڵد ترەمپ رەوشی ئێرانی بە شکستخواردوو وەسف کرد و وتی: "سوپای ئێران تێکشکاوە و ئابورییەکەیان لەدەستچووە، هەموو شتێک بۆ ئێران کۆتایی هاتووە."
بەهۆی بەردەوامی گەڕان بەدوای تەرمی کچە گەشتیارە خنکاوەکەدا، هاتوچۆ بۆ سەیرانگەی ئەحمەدئاوا بۆ ماوەی رۆژێک رادەگیرێت.
بۆ سبەینێ پێنجشەممە، گەشتکردن بۆ سەیرانگای ئەحمەدئاوا قەدەغە کرا و پارێزگای هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت، بڕیارەکە بەهۆی گەڕانە بەدوای تەرمی ئەو کچە گەشتیارەی لە ئاوەکەدا خنکابوو.
لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییان و گەشتیاران کرد و رایگەیاند؛ بۆ سبەینێ پێنجشەممە (11ـی حوزەیران)، سەردانیکردنی سەیرانگای ئەحمەدئاوا بەهیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە.
سەبارەت بە هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارە، پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە بەهۆی سەرقاڵبوونی بەردەوامی تیمەکانی فریاگوزارییە بە پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی ئەو کچە گەشتیارەی پێشتر لە ئاوەکەدا خنکابوو.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و گیانی گشتی و هەروەها دروستنەکردنی ئاستەنگ و هاوکاریکردنی تیمەکانی گەڕان و رزگارکردنە، بۆیە داوا لە گەشتیاران کراوە بەتەواوی پابەندی بڕیارەکە بن.
ترەمپ بە توندی هەڕەشەی وەشاندنی هێرشی سەربازیی نوێ دەکاتە سەر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی ئابوریی ئێران و رایدەگەیەنێت، تاران لە دانوستانەکاندا کات دەکوژێت و هێشتا کارم لەگەڵ ئەو وڵاتە تەواو نەبووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریی توند و نوێی ئاڕاستەی ئێران کرد و هەڕەشەی وەشاندنی لێدانی سەربازیی بەهێزی لێکرد. ترەمپ تاران بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە دانوستانەکانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یاری بە کات دەکات و سوکایەتی بە مێشکی ئەمریکا دەکات.
ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "واشنتۆن ئەمڕۆش هێرشی توند و بەهێز دەکاتەوە، رێک وەک ئەوەی دوێنێ ئەنجاممان دا."
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، وڵاتەکەی دەیەوێت بگاتە رێککەوتنێکی "راستەقینە، کارا و جێبەجێکراو"، ئەوەشی خستەڕوو، "ئێران پێشتر رازی بووە بەوەی نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، و ئێستاش کاتی ئەوەیە ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکە بکەن."
ئاماژەی بەوەشکرد، تاران بەردەوامە لە سستکردنی پرۆسەکە و کات دەکوژێت، بەڵام "دەبینین لە داهاتوودا چی رودەدات."
سەبارەت بە هەڕەشەکانی بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئابوریی ئێران، ترەمپ وتی: "وردەکاریی زیاتر نادەم لەسەر نیازم بۆ تێکدانی پردەکان و وێستگەکانی وزەی ئێران."
پێشتریش، بەپێی راپۆرتێکی "فۆکس نیوز"، ترەمپ رایگەیاندبوو، ئامادەیە فەرمانی هێرشکردنە سەر وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێران دەربکات، بەڵام هاوکات دەرفەتێکی پێداون بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە و رزگاربوون لەو هێرشانە. ترەمپ جارێکی تر جەختی کردەوە کە تاران زۆر دواکەوتووە لە ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە و وتی: "هێشتا کارم لەگەڵ ئێران تەواو نەبووە."