وەزارەتی دارایی هەرێم داوایی لیستی موچەی مانگی شەش دەکات
ساکۆ, بڕیار محەمەد
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی ئابووری هەرێمی کوردستان داوایی لەوەزارەتەکان کردوە لیستی مووچەی مانگی شەش ئامادە بکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەمڕۆ سەعات یەکی پاش نیوەرۆ بەشی گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابوری داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان کردووە لیستی موچەی مانگی شەش ئامادە بکەن.
سەرچاوەکە وتیشی، سبەینێ سیستەمی پەیرۆڵ لە سەعات نۆی بەیانی کارادەکرێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەکان لیستی موچەی فەرمانبەرەکانیان داخڵی سیستەمەکە دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک کارادەکرێت و دواتر لە بەشی گەنجینە وردبینی تەواوی بۆ دەکرێت و پاشان رەوانەی بەغداد دەکرێت.



