پۆلیسی گەرمیان چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد کە چەندین دۆسیەی تاوانکاریان لەسەر تۆمارکرابوو.

عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند:هێزی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان و بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە پێشتر چەندین کەیسی جیاوازیان هەبووە و لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون فەرمانی گرتنیان هەبووە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵیت: ناوبراوان بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی کەیسیان لەسەر تۆمارکراوە، هەروەها یەکێک لە دەستگیرکراوان کەیسێکی تریشی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان هەیە، هاوبەشی سەرەکی دەستگیر کراوی پێشوە کەپێکەوە کاری راوکردن و مامەڵەیان کردوەبە ئاسک و بێچووەئاسکەوە .

عەقید سۆران دەشڵێت: ئێستا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەرلە پۆلیسی گەرمیان راگیراون و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیاندا بەردەوامە.