هێڵی ئاسمانیی ئەی جێت گەشتەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەكاتەوە.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە رۆژی 17ی ئەم مانگەوە هێڵی ئاسمانی ئەی جێتی توركی گەشتەكانی لە فڕۆكەخانەكەدا دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەفتانە چوار گەشتی راستەوخۆ لەنێوان ئەستەنبوڵ بۆ سلێمانی و بە پێچەوانەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە نیسانی 2023ـوە تا تشرینی یەكەمی 2025 توركیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەكانی وڵاتەكەی و شاری سلێمانی راگرت و رێگەی بە ترانزێتی گەشتەكانیش نەدەدا، كە بەكۆی گشتی نزیكەی 35٪ی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگرتەوە و لەدوای زیاتر لە دوو ساڵیش یەكەم فڕۆكە لە 3ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا لە توركیاوە گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.