تەندروستی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی سێ هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەری شەکرەیان کردووە
محەمەد رزگار
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
مانگی رابردوو نزیکەی سێ هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەو کوێرە گلاندەکانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو لە رۆژی (1 بۆ 2026/5/31) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان دوو هەزار و 741 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە، هەزار و 161 نەخۆشیان لە رەگەزی نێر بوون و هەزار و 580 نەخۆشیان لە رەگەزی مێ بوون و 35 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی تر دانیشتووی سلێمانی بوون.
بەپێی ئامارەکەی تەندورستی سلێمانی، مانگی رابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 693 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و هەزار و 565 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 455 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 28 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.



