پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە لە مزگەوت و گەراجی مزگەوتدا دزییان کردووە. 

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە لەناو گەراجی 'مزگەوتی جەلیل خەیات' و مزگەوتێکی شاری هەولێر دزییان کردووە.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: تۆمەتباری یەکەم هەستابوو بە دزیکردن لەناو حەوت ئوتۆمبێل لە گەراجی مزگەوتەکەدا، تۆمەتباری دووەمیش لەناو مزگەوتێکی شاری هەولێردا دزی کردبوو، هەروەها تۆمەتباران راگیراون و پەڕاوی یاساییان بۆ رێکخراوە.