سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەفدێکی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و تاجەگوڵی رێز و وەفای لەسەر مەزارەکە دانا.
بە بۆنەی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدێکی هاوڕێی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و تاجەگوڵی رێز و وەفایان لەسەر مەزارەکە دانا.
لە سەردانەکەدا، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، رێزی خۆیان بۆ خەباتی سەرۆک مام جەلال دەربڕی و رۆڵ و کاریگەریی سەرۆک مام جەلال-یان لە گەشەسەندنی ئاشتییانەی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرزنرخاند.
لە سەردانەکەدا، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە



