یەکگرتووی ئیسلامی پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی دەکات
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
بە بۆنەی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆك و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و رێكخستنەكانی یەكێتی دەكات.
دەقی پەیامەکە
سڵاو و رێز ...
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بەجەنابی كاك بافڵ سەرۆكی یەكێتی و بەڕێزانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ڕێكخستنەكانی یەكێتی دەكەین..
بەهیوای ساڵێكی پڕ لەسەركەوتن و پێشكەوتن بۆ ئێوەی بەڕێز و پرۆسەی سیاسی كوردستان..
یادەكەتان لەكاتێكدایە كە گەل و نیشتمان پێویستی بەهیمەتێكی باڵاو پێشوە چونێكی باشتر هەیە بۆ یەكڕیزی و چارەسەری گرفتە ناوخۆیەكانی ناوماڵی هەرێم و عێراق و چاوەڕێی زۆرتر ئەكرێ لە بەڕێزتان لەم بارەیەوە..
بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانمان خوازیاری پێشكەوتن و بەتینترین لەپێناو خزمەتی زیاترو خەباتی هاوبەشی زۆرتردا..
سەركەوتووبن ...
مەكتەبی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
31/5/2026



