قائیمقامییەتی سلێمانی: کێشەی غاز نەماوە و بەبێ فۆڕم دابەش دەکرێت
سەحەر عومەر
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
سەحەر عومەر
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
کەناڵی تەلەفزیۆنی (فرانس ٣)، رۆژی شەممە، پەردەی لەسەر روداوێکی سەیر لادا کە بەسەر جووتیارێکدا هاتووە لە باشووری فەرەنسا، کاتێک بەڕێکەوت دۆزیویەتییەوە کە ماوەی 32 ساڵە لە تۆمارە رەسمییەکاندا وەک "کەسێکی مردوو" ناوی نووسراوە.
کەناڵەکە رایگەیاندووە: ئەمە چیرۆکێکی باوەڕنەکراوە و بووەتە مایەی سەرئێشە و دڵەڕاوکێ بۆ خێزانی جووتیارێک لە هەرێمی (لواری باڵا).
باوکەکە کە ناوی 'پاتریس'ە، وەک دەرکەوتووە لە روانگەی یاساوە ماوەی 32 ساڵە بە مردوو دادەنرێت، لە کاتێکدا ئەو هێشتا لە ژیاندا ماوە و تەندروستیشی باشە.
بەپێی راپۆرتی کەناڵی (فرانس ٣)، چیرۆکەکە لە مانگی نیساندا (ئەپریل) دەستیپێکرد، کاتێک خێزانەکە نامەیەکیان لە دادگای بازرگانییەوە پێگەیشت کە تێیدا داوای رێکخستنەوەی باری یاسایی کۆمپانیا کشتوکاڵییەکەیان دەکرد، بەو بیانووەی کە بەڕێوەبەرەکەی (پاتریس) لە بەڵگەنامەکاندا وەک کەسێکی کۆچکردوو تۆمارکراوە!.
دەسەڵاتداران هەڕەشەی سڕینەوەی کۆمپانیاکەیان لە تۆمارەکاندا کردبوو ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت، لەو کاتەدا جووتیارەکە تووشی شۆک بوو کاتێک زانی کە لە ساڵی 1994ەوە بە شێوەیەکی رەسمی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا وەک مردوو دەستنیشانکراوە.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەوەی پیاوەکە سەردانی دادگای کردووە، دادگا وا تێگەیشتووە کە رەنگە لێکچوونی ناو لە ناو خێزانەکەیدا هەبێت، بەڵام جووتیارەکە ئەم ئەگەرەی بە تەواوی رەتکردووەتەوە.
لەبەر ئەوە، دیوانی دادگا داوای لێکردووە کە کۆپییەکی رەسمی لە بڕوانامەی لەدایکبوونی (ناسنامە) پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی دووبارە وردبینی لە زانیارییەکاندا بکرێتەوە و ئەو مەتەڵە چارەسەر بێت.
کەناڵەکە لە راپۆرتەکەیدا بەردەوام دەبێت و دەڵێت، خێزانەکە لە راستیدا هەموو بەڵگەنامە داواکراوەکانیان بۆ دادگا ناردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، تا ئێستا کەس نەیتوانیوە گرێکوێرەی ئەم هەڵە بیرۆکراتییە بکاتەوە یان رونکردنەوەیەکی رون لەسەر ئەوەی کە رویداوە پێشکەش بکات.
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ شەممە، جەختی کردەوە کە شەڕ لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا شکستی هێناوە.
پزیشکیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شەڕ لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا شکستی هێنا، سەرەڕای تیرۆرکردنی سەرکردەکان و زانا ئەتۆمییەکان و هێرشکردنە سەر ژێرخانەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد: من بە باشی لەو سەختییانە تێدەگەم کە گەلەکەمان چەشتوویەتی، و ئارامگرتنیان لەبەرامبەر گوشارە ئابوورییەکاندا تاقیکردنەوەیەک بوو...
دۆسییەی چەك دانان ناكۆكی لەنێوان گروپە چەكدارەكانی ناو حەشدی شەعبی دروستكردووە و پەرلەمانتارێكی عیراقیش دەڵێت، ئەو پرسە بەتەواویی پەیوەستە بە رێككەوتنی ئەمریكا و ئێرانەوە.
موختار موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، دۆسییەی چەك دانان لەناو حەشدی شەعبی، ناكۆكی دروستكردووە و بەشێك لە گروپە چەكدارەكان ئامادەییان نیشانداوە بۆ دانانی چەك، بەشێكی تریشیان بە توندی چەك دانان رەتدەكەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕەپانی سیاسی عیراق پەیوەستە بە پێشهاتە ناوچەییەكانەوە، ئەگەر ئەمریكا و ئێران بگەنە رێككەوتن، رەنگە بە جۆرێكی تر مامەڵە لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی عیراق بكرێت، ئەمریكا و گروپە چەكدارەكانیش لە سروشتی ئەو بابەتە تێدەگەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا گروپە چەكدارەكانی سەرایا سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتیبەكانی ئیمامی عەلی بڕیاری چەك دانان و هەڵوەشاندنەوەیان داوە، بەڵام چەند گروپێكی تر لەنێویاندا بزووتنەوەی نوجەبا و حزبوڵای عیراق بە توندی دژی چەك دانانن.