لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا روداوێکی سەختی هاتوچۆ رویدا و باتوچۆی سلێمانی دەڵێت، "هۆکاری سەرەکی روداوەکە بەپێی کەشف و هێڵکارییەکان، دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە: لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا روداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نزیک چوار ریانی قەرەداغ رویدا.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت: هۆکاری سەرەکی روداوەکە بەپێی کەشف و هێڵکارییەکان، دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی و بەداخەوە لەم روداوەدا زیانی گیانی و مادی تیادابووە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە و لایەنی هاتووچۆ بە ئەرکی خۆی هەستاوە و کەشف و هێڵکاری بۆ روداوەکە کردووە و کەیسەکەی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە، هەروەها داواکارین لە شۆفێران پابەندبن بە خێراییە دیاریکراوەکان و سەرجەم رێنماییەکانی هاتووچۆ.