قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق کۆبووەوە
ساکۆ سمکۆ
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا، کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە (26/5/2026) بە ئامادەبوونی تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لە دوای پێکهاتنی حکومەتی نوێی عیراق، دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
لە تەوەرێکی دیکەشدا، باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا لە بوارە جیاوازەکاندا، کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە کاری هاوبەشی زیاتر بکرێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان بەتایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.



