زیاتر لە پێنج هەزار حاجی هەرێمی كوردستان بەرەو كێوی عەرەفە بەڕێكەوتوون
سەعید
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦
زیاتر لە پێنج هەزار حاجی هەرێمی كوردساتن بەڕێگوەن بەرەوە كێوی عەرەفە بۆ بەجێگەیاندنی گەورەترین روكنی فەریزەی حەج.
كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ بە بەشداری پێنج هەزار و 120 حاجی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و لە ئێستادا بەرەو كێوی عەرەفە بەڕێكەوتوون بۆ بەجێگەیاندنی ئەو روكنە سەرەكییەكە.
كاروان ستونی دڵنیایی دایە كەسوكاری حاجیان و رایگەیاند، تەندروستی هەموویان باشەو تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمار نەكراوە.
وەزارەتی ئەوقافیش جەختیكردەوە، سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی نیشتەجێبوون، خواردن و پێداویستییەكانیان بێبەرامبەر دابین كردووە.
وتەبێژی حەج و عومرە داواشی لە حاجیان كرد لەو رۆژە پیرۆزەدا نزای خێر و بەرقەراربوونی ئاسایش بۆ گەلی كورد و هەرێمی كوردستان بكەن.


