بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی قوتابخانەکانی سنوری دەسەڵاتیی دەکات سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابیانی پۆلی 9.
 
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکانی سنوری دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردووە، کە قوتابی پۆلی 9ـی بنەڕەتیان هەیە.
 
لە ئاگاداریەکەدا هاتووە: لەسەر داوای بەشێکی زۆر لە دایکان و باوکانی قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە شاری سلێمانی، ئاگادارتان دەکەینەوە بە هیچ جۆرێک نمرەی قوتابیانی پۆلی 9 لە پەیجی قوتابخانەکانتان بڵاونەکرێتەوە، بە پێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە.