توێژەرێکی کورد لە زانکۆی ستۆکهۆڵم شۆڕشێک لە شیکاریکردنی ماددە زیانبەخشەکانی جلوبەرگدا دەکات
ساکۆ سمکۆ
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
ئاوات عەلی، ئەو توێژەرە کوردەی شۆڕش لە شیکردنەوەی ماددە کیمییایە زیانبەخشەکانی ناو جلوبەرگ دەکات و بووەتە جێی سەرنجی وڵاتانی ئەوروپا و چینیش.
ئاوات عەلی توێژەر و مامۆستای کورد لە بەشی کیمیا لە زانکۆی ستۆکهۆڵم، لە توێژینەوەی دکتۆرنامەکەیدا، بابەتێکی پێشکەشکردووە کە وەک شۆڕش و داهێنانێکی تەواو نوێ لە کیمیای نوێدا چاوی لێدەکرێت.
ئاوات عەلی رێگایەکی تەواوی نوێی دۆزیوەتەوە کە هەم تێچوو و کاتی بۆ شیکارکردن و لێکهەڵوەشاندنەوەی مادە زیانبەخشەکانی ناو جلوبەرگ کەمدەکاتەوە، هەمیش هیچ مادەیەکی کیمیای بۆ پرۆسە کیمیاییەکە بەکارنایەت و بەتەواویی دۆستی ژینگەیە.
لە ئێستاشدا ئەم داهێنانە نوێیەی توێژەرە کوردەکە، نزیکە لەوەی لەسەر ئاستی ئەوروپا ببێتە ستانداردێک و کەرتی پیشەسازی وڵاتانی ئەوروپی و تەنانەت چینیش، پشتگیری بکەن و کاری لەسەر بکەن.



