بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی د. شێرکۆ عەبدوڵا دەکات
ساکۆ سمکۆ
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی د. شێرکۆ عەبدوڵا سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و بنەماڵەکەی کرد و دەڵێت: بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک (محەمەد)ـی براتمان پێگەیشت.
دەقی پەیامەکە:
د. شێرکۆ عەبدوڵا، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی نووسەرانی کورد، بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک (محەمەد)ـی براتمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین، گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


