خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی کاک محەمەد عەلی زۆر غەمباربووم
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی محەمەد عەلی عەبدوڵا بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی کاک (محەمەد عەلی)، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لە دکتۆر شێرکۆ و خێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.



