بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی د. جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکات و دەڵێت، "بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (محەمەد)ـی براتانمان پێگەیشت".

دەقی پەیامەکە...

هەڤاڵی ئازیزمان د. جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (محەمەد)ـی براتانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان