وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی چۆنییەتی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە ئاژەڵ لە کوشتارگەکاندا و لەژێر چاودێریدا سەرببڕدرێن.


دەقی راگەیەنراوەکە: 
 
:بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، پێوستە لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکرێن

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕنخانانەدا بێت کە مۆڵەتیان هەیە و ڕێگەپێدراون و پزیشکی ڤێترنەری سەرپەرشتی دەکات.

2- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیان، جلوبەرگی خۆپارێزی وەک: دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکار بهێنرێت.

3- نابێت خێزان یان خەڵک لە چواردەوری قەساب کۆببنەوە و دەستکاری بکەن.

4- بەبێ دەستکێش دەست لە کەلاش مەدەن و دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکەن و پاشان دەست بەباشی بشوورێت.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەر دەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆرین پاک بکرێنەوە.

8 - باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى 24 سەعات لە پلەى چوار بۆ هەشتی سەدى هەڵبگيرێت، پاشان بەكار بهێنرێت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون. 

9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو یان گوومانی نەخۆشی هەبوو باشتر وايە سەر نەبڕدرێت.

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

23 ئایار 2026