سەرۆکی هەرێم بە سەردانێکی رەسمیی بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت
ساکۆ سمکۆ
١٧ی ئایاری ٢٠٢٦
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی رەسمی دوو رۆژی بهرهو رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بهڕێکهوت و چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
ئێوارهی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی رەسمی دوو رۆژی بهرهو رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بهڕێکهوت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیتاڵی و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەببێتەوە و پەیوەندییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، هەروەها بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ دهکهن.


