شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەهۆی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سلێمانی قیرتاوکردنەوەی شەقامی سەرەکی سەرچنار بەڕێوەناچێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەهۆی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە شاری سلێمانی، هەڵمەتی قیرتاوکردنەوەی شەقامی سەرەکی سەرچنار 'لە مەودای ترافیک لایتی نزیک بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما' رادەگیرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، شەقامەکە بە سەربەستی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا تەواوبوونی کاتی ڤیستیڤاڵەکە کە بڕیارە چەند رۆژێک بخایەنێت.