ئیدارەی گەرمیان: رۆڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە بە سزاگەیاندنی عەجاج بەرز دەنرخێنێت
١٤ی ئایاری ٢٠٢٦
دوای دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاج تکریتی لە دۆسێی ئەنفالدا، ئیدارەی گەرمیان خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیارەکە دەربڕی و رۆڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیش بەرز دەنرخێنێت.
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەبۆنەی دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاج تکریتی، هاوشانی کەسوکاری ئەنفالکراوان خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن و داوای جێبەجێکردنی خێرای سزاكە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی تیمەکانی پارێزەران و رۆڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەکەن لە بەرەوپێشبردنی دۆسیەکە و دەبێت تەواوی تاوانبارانی تر سزا بدرێن.
ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند، ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ رێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و ساڕێژکردنی برینی کەسوکاری ئەنفال لە کوردستان.


