تۆمەتبارانی روداوەکەی شەوی رابردووی کەلار دەستگیرکران
ساکۆ سمکۆ
٩ی ئایاری ٢٠٢٦
دوای ئەوەی شەوی رابردوو گرتە ڤیدیۆییەکی چەند گەنجێک لە شاری کەلار بڵاوبوویەوە کە هێرشدەکەنە سەر پاسێکی گەشتیاری، دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تۆمەتباران روبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
:دەقی راگەیەنراوەکە
شەوی 8ـی 5ـی 2026 لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانرا لەکەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی کە بەماتۆرسکیل بوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لە شاری کەلار دەستگیربکرێن و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە بەپێ ماددەی(495) لە یاسای سزادانی عیراقی.
لەئێستادا تۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.



