فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 9ـی 5ـی 2026، مەسرور بارزانی بە سەردانێکی رەسمی بگاتە تورکیا و لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوە  و ژمارەیەکی دیکە لە لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.