ئەمڕۆ 16 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت، خانەوادەكەشی دەڵێن، دۆسیەكەی لە دادگا دانەخراوە و كراوەیە، لەبەرئەوە داوادەكەن بكوژانی راسەقینەی سەردەشت دادگایی بكرێن.
خانەوادەی سەردەشت عوسمان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەداوە، 16ساڵ پێش ئێستا، لە نێو جەرگەی شاری هەولێر، سەردەشت عوسمان تیرۆركرا، كە داوای ئازادی و یەكسانی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی دەكرد.
دەشڵێن، دۆسیەكە دانەخراوە و كراوەیە، لەبەرئەوە پێداگری دەكەن لەسەر، دادگاییكردنی بكوژانی راستەقینە و ئەوانەی فەرمانیان داوە، هەروەها ئەوانەی دەیانویست بە هەڕەشە و سیناریۆسازی دۆسیەكە تێپەڕێنن.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، سزای یاسایی و مەدەنی بكوژان دەبێت لە دادگایەكی سەربەخۆ و بێلایەندا بێت، نەك لەژێر سێبەری دەسەڵاتی حزبیدا.