بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی جەلیل عەبدال شەهباز بڵاوکردەوە
ساکۆ سمکۆ
٤ی ئایاری ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی جەلیل عەبدال شەهباز بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە دڵەوە غەمباربووین بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی و کورد لە دەڤەری بادینان
دەقی پەیامەکە:
لە دڵەوە غەمباربووین بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی و کورد لە دەڤەری بادینان هەڤاڵ جەلیل عەبدال شەهباز یەکێک لە تێکۆشەرە دیارەکانی گەلەکەمان.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەیان و هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



