بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی ناوچەکە تاوتوێ کرا و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری دا بە گرنگ زانرا.

پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان لایەنەکان بۆ پەلەکردن لە تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لەسەر بنەمای دەستوور جەختی لەسەر کرایەوە.